 
        
           
         
            
            8 کاتژمێر پێش ئێستا
            452 جار خوێنراوەتەوە
        
        
        سەرۆكی كۆمەڵ سەردانی ئاكپارتی كرد و هیواى خواست پرۆسەی ئاشتی كاراتر بکرێت
            
                پەیام
سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە پایتەختی توركیا سەردانی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاكپارتی) كرد و  هیوای خواست پرۆسەی ئاشتی لە توركیا هەنگاوەكانی كاراتر بکرێت.
رۆژى 30ى 10ى 2025، لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی توركیا، مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی گوردستان بە یاوەریی شاندی كۆمەڵ، سەردانی بارەگای سەرەكی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاكپارتی)ی كرد.
 لەم سەردانەدا، لەلایەن بەڕێز زافر ساریكای بەرپرسی پەیوەندییەكان و ژمارەیەك لە لێپرسراوانی ئاكپارتی پێشوازییان لێ كرا.
لە دانیشتنەكەدا، هەردوولا لەسەر پتەوكردنی دۆستایەتی نێوان هەردووك حیزب و بەهێزكردنی پەیوەندییەكان، هاوڕا بوون.
 سەرۆكی كۆمەڵ جەختی لە گرنگیی ستراتیژیی كۆماری توركیا لە ناوچەكەدا كردەوە و ئاماژەی بە بایەخی ئەم وڵاتە بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان دا. هەروەها هیوای خواست پرۆسەی ئاشتی لە توركیا هەنگاوەكانی كاراتر بكات بۆ ئەوەی هەموو گەلانی وڵاتەكە بە ئاسوودەیی بژین و سەقامگیرییەكی یەكجاری لە ناوچەكەدا فەراهەم بێت.
           
            
               
            
           
            
                لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە