5 کاتژمێر پێش ئێستا
213 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆكی كۆمەڵ و شاندی یاوەری، سەردانی ناوەندی (ئیسام)یان لە توركیا كرد
پەیام
لە درێژەی كارنامەی سەردانە فەڕمییەكەی بۆ كۆماری توركیا، مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان و شاندی یاوەری، سەردانێكی گرنگیان بۆ ناوەندی توێژینەوەی كۆمەڵایەتی و ئابووری ناسراو بە (ئیسام) ئەنجام دا.
شاندی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لەلایەن عەبدولقادر قەرەدومان سەرۆكی ناوەندی توێژینەوەی كۆمەڵایەتی و ئابووری و ژمارەیەك لە توێژەرانی ناوەندەكەوە پێشوازییەكی گەرمیان لێ كرا.
لە میانەی دیدارەكەدا، سەرۆكی كۆمەڵ تیشكی خستە سەر ڕۆڵی بنەڕەتیی جووڵانەوە ئیسلامییەكان لە هەر شوێنێك كە بوونیان هەبێت. ئەو وتیشی: ئەم جووڵانەوانە خاوەنی پڕۆژە و كارنامەی ستراتیژین، بەگشتی خەڵك متمانەی زۆری پێیانە و هاوسۆزییان لەگەڵدا دەردەبڕێت.
جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە، كە ئەگەر هەڵبژاردنەكان بە شێوەیەكی پاك و بێ دەستێوەردان و فێڵ ئەنجام بدرێن، بێگومان ئیسلامییەكان بژاردەی یەكەمی خەڵكن و سەردەكەون.
ناوەندی توێژینەوەی كۆمەڵایەتی و ئابووری درێژەپێدەری ڕێباز و فیكری خەباتگێڕانەی كەسایەتیی دیار و كاریگەری جیهانی ئیسلامی، بەڕێز نەجمەدین ئەربەكانە كە لە چەند دەیەی ڕابردوودا بێ وچان خەباتی لەپێناو چەسپاندنی دادگەری كۆمەڵایەتی و پەرەپێدانی ئابوورییەكی بەهێزی ئیسلامیدا كردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە