5 کاتژمێر پێش ئێستا
228 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری و سەرۆكی پەیمانگای هزری ئیسلامی لە ئەنقەرە كۆبوونەوە
پەیام
هەر لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری دیدارێكی ستراتیژی لەگەڵ سەرۆكی پەیمانگای هزری ئیسلامی ئەنجام دا.
لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ توركیا، مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان و شاندی یاوەری لەلایەن دكتۆر محەمەد گورماز پێشوازییان لێ كرا.
ئەم دیدارە لە كەشێكی فیكری و برایانەدا بەڕێوە چوو، تەرخان كرا بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی پڕ ئاڵۆزیی ئوممەتی ئیسلامی و ئەو ئاستەنگە فرەلایەنانەی ڕووبەڕووی بووەتەوە. بەتایبەت، سەرنج خرایە سەر قەیرانی شوناس و كاریگەرییە درێژخایەنەكانی داگیركارییە یەكلەدواییەكەكان لەلایەن هێزەكانی ڕۆژئاواوە.
لە دیدارەكەدا هەر دوو لا بەتوندی جەختیان لەسەر پێویستی یەكڕیزی و هاوكاریی ستراتیژیی نێوان سەرجەم پێكهاتەكانی ئوممەتی ئیسلامی كردەوە، وەك تاكە ڕێگەی مسۆگەر بۆ تێپەڕاندنی دژوارییەكان و گەیشتن بە سەركەوتن و سەرفرازی گەلانی مسوڵمان.
دكتۆر محەمەد گورماز یەكێكە لە كەسایەتییە دیار و كاریگەرەكانی جیهانی ئیسلامی، پێشتر پۆستی وەزیری دیانەت (ئەوقاف)ـی توركیای بەڕێوە بردووە و لە ئێستاشدا سەرۆكایەتیی پەیمانگای هزری ئیسلامی دەكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە