2 کاتژمێر پێش ئێستا
29 جار خوێنراوەتەوە
شەپۆلێكی باران هەرێم و عێراقى گرتەوە و زۆرترین ڕێژەش لە چەمچەماڵ بارى
پەیام
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەپۆلێكی بارانبارین ڕووی لە ناوچەكانی هەرێم و ژمارەیەك لە ناوچەكانی عێراق كرد كە سەرچاوەكەی دوو نزمە پاڵەپەستۆ بوو لە دەریای سوور و دەریای سپی.
بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسیش، زۆرترین ڕێژەی باران لە قەزای چەمچەماڵ بووە، كە 35 ملیمەتر بووە، لە هەمان كاتدا سبەینێش ئاسمانی هەرێم هەور دەبێت و لە زۆرێك لە ناوچەكان بارانی لەسەرخۆ و مامناوەند دەبارێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە