2 کاتژمێر پێش ئێستا
54 جار خوێنراوەتەوە
کۆمەڵی دادگەری: چاو بەخۆماندا دەگێڕینەوە، هیوا و متمانە دەگێڕینەوە
پەیام
لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی لیستی ٢٨٥ی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پێویستە وێڕای بەدواداچوون بۆ ڕاستیی و دروستیی ئەنجامەکان، دانیش بنێین بە كەم و كووڕییەكانماندا.
هەروەرها ئاماژەى بەوەشداوە، خوا پشتیوان بێ بە چاوخشاندنەوە بە خۆماندا و هەنگاوی کرداریی بۆ هەستانەوە و چاکسازیی پێویست لە تەواوی کاروبارەکاندا، هیواو متمانە دەگێڕینەوە.
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
خوشکان و برایان لە هەموو بازنەکانی هەڵبژاردن.
دەنگدەرانی خۆشەویستی لیستی کۆمەڵ.
بەناوی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی لیستی کۆمەڵی دادگەرییەوە پڕ بەدڵ سوپاسی هەوڵ و ماندوبوون و شەونخونیی و دڵسۆزییتان دەکەین بۆ پشتیوانیی کردن و سەرخستنتان بۆ لیستی کۆمەڵی دادگەریی و، دڵسۆزیی و وەفادارییتان بەرز دەنرخێنین.
بێگومان ئەو ئەنجامەی بەدەستهاتوە، لە ئاستی چاوەڕوانیی کەسماندا نیە و، پێویستە وێڕای بەدواداچوون بۆ ڕاستیی و دروستیی ئەنجامەکان، دانیش بنێین بە كەم و كووڕییەكانماندا و، خوا پشتیوان بێ بە چاوخشاندنەوە بە خۆماندا و هەنگاوی کرداریی بۆ هەستانەوە و چاکسازیی پێویست لە تەواوی کاروبارەکاندا، هیواو متمانە دەگێڕینەوە..
لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی لیستی ٢٨٥
١٢/١١/٢٠٢٥
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە