3 کاتژمێر پێش ئێستا
221 جار خوێنراوەتەوە
حەج و عومرەى هەرێم: حەجى بازرگانى هیچ بنەمایەکى نییە و دورە لەڕاستییەوە
پەیام
وته‌بێژی حه‌ج و عومڕه‌ی هەرێمى كوردستان رایگه‌یاندووە، ماوه‌یه‌كه له
كوردستان و به‌تایبه‌تی له سوشیاڵ میدیادا ده‌بینرێت هه‌ندێك كه‌س هه‌ڵساون به ریكلامكردن
بۆ بردنی خه‌ڵك بۆ حه‌ج به شێوه‌ی بازرگانی ئه‌مه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و دووره
له ڕاستییه‌وه.
كاروان ستونی وتیشى، حه‌جی فه‌رمی ئه‌وه‌یه كه له رێگه‌ی
ده‌روازه‌ی حه‌جه‌وه ده‌رچووه بۆ هاووڵاتیان له‌سیستمی ئه‌لیكترۆنی كه به
راسپارده‌ی خودی رێزدار مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌موو
هاووڵاتیان به‌شێوه‌ی تیروپشك ئه‌نجام دراوه و به‌ده‌ر له‌م پشكه هیچ حه‌جێكی دیكه
به‌ناوی حه‌جی بازرگانی یاخود پشكی تایبه‌ت و ناوه‌كانی دیكه له كوردستان تاوه‌كوو
ئێستا بوونی نییه.
كاروان ستونی وته‌بێژی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان هه‌روه‌ها
ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه،"له لایه‌ن هه‌ندێك هاووڵاتیانه‌وه ئاگادار كراینه‌وه
كه خه‌ڵكانێك له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و ناوه‌وه‌ی كوردستان بانگه‌شه‌ی ئه‌م حه‌جه
ده‌كه‌ن و گوتیشی به‌داخه‌وه سوشیاڵ میدیا و بابه‌تی سپۆنسه‌ركردن ئاسان نییه
كونتڕوڵی له‌سه‌ر بكرێت بۆیه داواكارین له هاووڵاتیانی كوردستان خۆیان له‌م بابه‌ته
بپارێزن تاوه‌كوو پاره‌كانیان به فیڕۆنه‌چێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه به‌شێك له‌و
ریكلامانه به ژماره‌ی سعوودیه‌وه ده‌كرێت تاوه‌كوو قه‌ناعه‌ت بۆ هاووڵاتیان
دروست بكرێت."
كاروان ستونی ڕایگەیاند: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو
ڕوویه‌وه‌كه‌وه باڵپشتی له پرۆسه‌ی حه‌ج ده‌كات و هه‌ر كه‌سێكیش تیوه‌بگلێت به
مه‌به‌ستی فێڵ كردن له هاووڵاتیان له رێگه‌ی دام و ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانه‌وه
ڕووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه ده‌بێت و به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه هاووڵاتیان له‌م بابه‌ته
زۆر هۆشیار و ئاگاداربن.
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یشدا كاروان ستونی ئێمه له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی
گشتی حه‌ج و عومڕه ژماره‌یه‌كی تایبه‌تمان هه‌یه كه هاووڵاتیان هه‌ر پرسیارێكیان
هه‌بێت یاخود هه‌ر كێشه‌یه‌كیان هه‌بێت ده‌توانن په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه بكه‌ن لە
ڕێگەی واتسابەوە و به‌ده‌م گرفته‌كانیانه‌وه ده‌چین ژماره‌كه‌یش بریتییه له
07505953534
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە