1 کاتژمێر پێش ئێستا
49 جار خوێنراوەتەوە
دوای وەرزێك لە وشکبوونى، خوڕەی ئاوی چەمی كەناروێ ئاوێتەی سروشت بووەوە
پەیام
دوای وەرزێك لە تینوێتی و بێدەنگی، جارێكی دیكە خوڕەی ئاوی چەمی كەناروێ ئاوێتەی سروشت بووەوە، بە وتەی بەساڵاچووانیش لە 100 ساڵی ڕابردوودا چەمەكە وشكی نەكردووە، بەڵام لە هاوینی ئەمساڵدا بە تەواوی وشك بووە.
هاوكات چەمەكە شادەماری ژیانە بۆ سەدان گوند لە پێنجوێنەوە تاكو دەریاچەی دووكان و ئێستاش بە لێزمەی باران و بەفری چیاكان بەخوڕ هاتووەتەوە و سروشتی ناوچەكەی ژیاندووەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە