5 کاتژمێر پێش ئێستا
242 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی پێشوازی لە شاندێکی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد
پەیام
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە (١٥/١٢/٢٠٢٥)، لە هەولێر مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی پێشوازییانی لە شاندێکی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد.
شاندەکەى ئێران لە محەممەد ئالسادق، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق و فەرامەرز ئەسەدی، سەرکونسوڵی گشتیی ئێران لە هەرێمی کوردستان پێکهاتبوون.
لە دیدارەکەدا، بە وردی گفتوگۆ لەبارەی دۆخی هەنووکەیی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکە کرا و جەخت لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کرایەوە. لەم چوارچێوەیەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی سەقامگیری و ئاشتیی ناوچەکە و گرتنەبەری ڕێکاری دیپلۆماسی و گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پرۆسەی سیاسیی عێراق و پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکومەت. لەم بارەیەوە هەردوولا هیوایان خواست کە لایەنە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی و حکومەتێکی کارا ڕابگەیەندرێت کە لە ئاستی چاوەڕوانییەکاندا بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە