2 کاتژمێر پێش ئێستا
112 جار خوێنراوەتەوە
"بەغداد لە 12 ساڵی ڕابردوودا تەنها لەسەدا دووی بودجەی بۆ هەرێم ناردووە"
پەیام
وەزارەتی دارایی هەرێم لە بارەی ناردنی موچە لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەغداد لە 12 ساڵی ڕابردوودا تەنها لەسەدا دووی بودجەی بۆ هەرێم ناردووە.
ڕونیشیكردووەتەوە، حکوومەتی فیدراڵ لە ساڵی 2014 تا 2025 تەنیا تێکڕای 2،04%ی بودجەی گشتیی عێراقی بۆ هەرێم ناردووە، کە تەنیا بەشی 46 مووچەی فەرمانبەرانی کردووە لە کۆی 144 مووچە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: "لە 12 ساڵی رابردوو (2014 تا 2026)، دوای لێبڕینەکانی سەروەری و قەرز و پاپەندییەکانی تر بۆ هەرێم لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە، دەکاتە تەنها رێژەی %2.4ـی بودجەی گشتیی عیراق لە جیاتی رێژەی 17% و رێژەی,%12.67 تایبەت بە پشکی هەرێمی کوردستان".
ئەوەشی روونکردووەتەوە، بڕی پارەی تەمویلکراو لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم لەو ماوەیەدا، دەکاتە تەنها 41 ترلیۆن و 42 ملیار دینار بووە، ئەمەش لە کۆی 212 ترلیۆن و 671 ملیار دینار کە بەکارهاتووە بۆ تەمویل کردنی نزیکەی 46 موچەی فەرمانبەران و سوودمەندانی هەرێمی کوردستان لە کۆی 144 موچە لەو ماوەیەدا.
ئاماژەی بەوەشداوە: جگە لەوە ماوەی ساڵانی؛ 2014 و 2020 و 2022 حکومەتی فیدراڵ بەهۆی نەبوونی یاسای بودجە پارەی تەمویلکراوی بۆ هەرێمی کوردستان وەکو قەرز هەژمارکردووە، تا دواتر لە پشکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پەسەندکردنی بودجەی گشتی بیبڕێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە