1 کاتژمێر پێش ئێستا 38 جار خوێنراوەتەوە

سندووقی دراوی نێودەوڵەتی بەڵێنی پێدانی قەرز بە حكومەتی عێراق دەدات

پەیام

سندووقی نێودەوڵەتیی دراو بەڵێنی پاڵپشتیی دارایی بە شێوەی قەرز بە عێراق دەدات و شارەزایەكیش بڕ و شێوازەكەی ئاشكرا دەكات.

كریستالینا ئیڤانۆڤا جۆرجیڤا، بەڕێوەبەری سندووقی نێودەوڵەتیی دراو ڕایگەیاند: عێراق داوای بەرنامەیەكی نوێی كردووە و سندووقەكەش بە تەواوی ئامادەیە هاوكاریی دارایی و ئابووری پێشكەش بكات. 

ئەم لێدوانە لە كۆتایی كۆبوونەوە ساڵانەكانی ئەمساڵی سندووقەكە لە بانكۆكی پایتەختی تایلەند هات، بەتایبەت لە كاتێكدا عێراق بەهۆی لێكەوتەكانی شەڕی سەر ئێران و كێشەكانی هەناردەكردنی نەوت لە گەرووی هورمزەوە تووشی قەیران بووە.

لای خۆیەوە، نەبیل مەڕسوومی، شارەزای ئابووری ئاشكرای كرد "پێشبینی دەكرێت عێراق بەستەیەكی قەرزی 5.4 ملیار دۆلاری لە سندووقەكە دەست بكەوێت، بەڵام بەهۆی دابەزینی پۆلێنی متمانەی داراییەوە، رێژەی سوودی قەرزەكە بۆ زیاتر لە 10%بەرز دەبێتەوە، لەكاتێكدا بۆ وڵاتانی ئەندامی سندوقەكە سوود 1.2%ـە".
 
بەپێی وتەی ئەم شارەزایە ئابوورییەی عێراق، سندووقی دراو لە بەرانبەر ئەم پشتیوانییەدا مەرجی توند بەسەر عێراقدا دەسەپێنێت، لەوانە كەمكردنەوەی خەرجیی مووچە، سنورداركردنی بەشەخۆراكی مانگانە، كاراكردنی كۆكردنەوەی پارەی كارەبا و فرەچەشنكردنی داهاتی نانەوتی لە سەرتاسەری وڵاتدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سندووقی دراوی نێودەوڵەتی بەڵێنی پێدانی قەرز بە حكومەتی عێراق دەدات

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە سەرووی 109 دۆلارەوە دەفرۆشرێت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 985 هەزار دینارە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە سەرووی 105 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 988 هەزار دینارە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ دابەزاندنی نرخی نەوت؛ ئەمریکا کارئاسانی بۆ هەناردەی نەوتی ڕووسیا، ئێران دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی دۆلار به‌رزه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

سەرەتا