4 رۆژ پێش ئێستا
120 جار خوێنراوەتەوە
عێراق لە سنووری كفری بەدوای نەوت و غازدا دەگەڕێت
پەیام
عێراق یەكەم بیرە نەوت لە سنووری شاری كفری لێ دەدات و ڕایدەگەیەنێت: پێشبینی دەكرێت نەوتی سووك و غازی تێدا بێت.
حەسەن محەممەد حەسەن بەڕێوەبەری كۆمپانیای هەڵكەندن لە وەزارەتی نەوت لە وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند: ڕێككەوتنی لێدانی بیری گەڕان نەوت لەژێر (كفری ئەلیف) لە پارێزگای دیالە، لە چوارچێوەی بەرنامەیەكی حكومییدایە بۆ لێدانی 15 بیر لە سەرجەم پارێزگاكان لە پێنج ساڵی داهاتوودا.
دوێنێ، یەكشەممە، بە ئامادەبوونی حەیان عەبدولغەنی وەزارەتی نەوت و جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری وزە، ڕێككەوتنی لێدانی یەكەم بیر بە مەبەستی گەڕان نەوت و غاز لە سنووری قەزای كفری كە سنووری ماددەی 140ی جێناكۆكە، بەڕێوەچوو.
گرێبەستی ڕێككەوتنەكە لەنێوان كۆمپانیای هەڵكەندنی عێراق و كۆمپانیای گەڕان بەدوای نەوت و كۆمپانیای نەوتی باكوور لە پارێزگای سەڵاحەددین واژوو كرا و بەپێی قسەی بەڕێوەبەری كۆمپانیای هەڵكەندن لە وەزارەتی نەوت "پێشبینی دەكرێت نەوتی سووك و بڕێك غازیشی تێدا بێت، بەوپێیەی لە كێڵگەی غازی وەك عوكازەوە نزیكە".
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایشیگەیاند: پڕۆسەی هەڵكەندنی بیرەكە لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا دەست پێدەكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە