16 کاتژمێر پێش ئێستا
111 جار خوێنراوەتەوە
دەیان هەزار كەس لە مزگەوتی ئەقسای پیرۆز بەكۆمەڵ نوێژی جەژنی قوربانیان ئەنجام دا
پەیام
سەرەڕای ڕێگرییەكان لەلایەن قەوارەی زایۆنی داگیركەر
و جولەكە ئۆردوگانشینەكانەوە، دەیان هەزار كەس بە تەكبیراتەوە پێشوازییان لە یەكەم
ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز كرد و هەر لە كاتژمێرەكانی بەرەبەیانییەوە ڕوویان لە مزگەوتی
ئەقسا كرد و نوێژی بەیانی و دواتریش نوێژی جەژنیان ئەنجام دا.
جولەكە ئۆردوگانشینەكان لە دەرەوەی مزگەوت و لەسەر
ڕێگاكان سوكایەتییان بە موسڵمانان دەكرد و گۆرانی و هەندێك دروشمی دیكەیان دەوتەوە،
بەڵام سەرەڕای ئەم ڕەفتارە ناشرینانە و ڕێگرییەكانی هێزە ئەمنییەكانی قەوارەی داگیركەر
لە چوونی نوێژخوێنان بۆ مزگەوت، حەوشە و مەیدانەكانی مزگەوتی ئەقسا پڕ بوون لە نزیكەی
80 هەزار نوێژخوێن كە لە قودس و ناوچەكانی دیكەی فەڵەستینەوە هاتبوون.
ئەمڕۆ یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزە و موسڵمانان
لە تەواوی جیهان بەو بۆنەوە خۆشی و شادی دەردەبڕن، هەروەها موسڵمانانی هەر وڵاتێك
بەپێی ئادابەكانی ئیسلام و نەریت و كەلتوری خۆیان، ڕۆژانی جەژن بەڕێ دەكەن، مزگەوتی
ئەقسایش لە ڕووی ئەنجامدانی نوێژی جەژنەكانەوە تایبەتمەندی خۆی هەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە