پێش 3 هەفتە 544 جار خوێنراوەتەوە

کۆمەڵ: ئۆباڵی کێشەی مووچە بە پلەی یەکەم دەکەوێتە ئەستۆی بەرپرسانی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم

پەیام

ئەنجوومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەری كوردستان لەسەر كێشە و ناكۆكییەكانی نێوان دەسەڵاتدارانی هەرێم و بەغداد و كردنە قۆچی قوربانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەم بەرە جەژنانە، ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە.

 

ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاند، كە كێشە و ناتەباییەكانی هەرێم و بەغداد لەسەر هەندێ پرسی بەبنبەست گەیشتوو زۆر جار هاووڵاتییانی بەشمەینەتی كوردستان باجەكەی دەدەن، مووچەی فەرمانبەرانیش كە قوتی خەڵكە ناكرێ بكرێتە كەرەستەی بانگەشەی هەڵبژاردن و قوربانیی ناكۆكییە سیاسییەكان و لێدوانی نا بەرپرسانەی هەندێك كەسی دەسەڵاتدار.


ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵ وتیشی، دەخوازین بەرپرسانی بەغداد مووچە وەك فشاری سیاسی بەكار نەهێنن بۆ دەستشكانەوەی بەرپرسانی هەرێم لەسەر حسابی هاووڵاتی، كە لەم بەرەجەژنان و ڕۆژە پیرۆزەكانی نۆمینەی حاجییان دەبوو هاوڵاتیان دڵخۆش بكرێن تا بە خۆشحاڵییەوە بەرەو جەژن بڕۆن، بەڵام جارێكی تر هاووڵاتییان دەبێت باجی هەڵەی بەرپرسانی هەردوولا بدەن و بە گیرفانی خاڵی جەژن بەڕێ بكەن.


ئەنجومەن باڵای كۆمەڵ جەختیشی كردەوە، كە بابەتی مووچە كراوەتە چەكی ململانێی نێوان دەسەڵاتدارانی هەرێم و بەغداد و هاووڵاتیانی هەرێمی پێوە گیرۆدە كراوە، ئۆباڵی كێشەكەش بە پلەی یەكەم دەكەوێتە ئەستۆی بەرپرسانی حكومەتی كاربەڕێكەر و حكومەتی فیدراڵیش بەشێكی تاوانەكەی دەكەوێتە ئەستۆ، بەو پێیەی مووچە وەك كارتی سیاسی بەكار دەهێنێت و دەشزانێت كە خەڵك باجەكەی دەدەن.

 

 دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان 

بەداخەوە کێشە و ناتەباییەکانی هەرێم و بەغداد لەسەر هەندێ پرسی بەبنبەست گەیشتوو زۆر جار هاوڵاتیانی بەشمەینەتی هەرێمی کوردستان باجەکەی دەدەن، مووچەی فەرمانبەرانیش کە قوتی خەڵکە ناکرێ بکرێتە کەرەستەی بانگەشەی هەڵبژاردن و قوربانیی ناکۆکییە سیاسییەکان و لێدوانی نابەر پرسانەی هەندێک کەسی دەسەڵاتدار.

ئێمە لە کۆمەڵی دادگەری، دەخوازین بەرپرسانی بەغداد موچە وەک فشاری سیاسی بەکار نەهێنن بۆ دەستشکانەوەی بەرپرسانی هەرێم لەسەر حسابی هاووڵاتی.

لە بەرەجەژنان و ڕۆژە پیرۆزەکانی نۆمینەی حاجییان دەبوو هاوڵاتیان دڵخۆش بکرێن تا بە خۆشحاڵییەوە بەرەو جەژن بڕۆن، بەڵام بەداخەوە جارێکی دی هاووڵاتیان دەبێ باجی هەڵەی بەرپرسانی هەردوولا بدەن و بە گیرفانی خاڵی جەژن بەڕێ بکەن.

لەکاتێکدا لای هەمووان ڕوونە کە بابەتی مووچە کراوەتە چەکی ململانێی نێوان دەسەڵاتدارانی هەرێم و بەغداد و هاووڵاتیانی هەرێمی پێوە گیرۆدە کراوە، ئۆباڵی کێشەکەش بە پلەی یەکەم دەکەوێتە ئەستۆی بەرپرسانی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم، بەڵام بێگومان حکومەتی فدراڵیش بەشێکی تاوانەکەی دەکەوێتە ئەستۆ، بەو پێیەی مووچە وەک کارتی سیاسی بەکار دەهێنێت و دەشزانێت کە خەڵک باجەکەی دەدەن.

ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 
٢٠٢٥/٥/٢٩

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمەڵى دادگەری: لەكات و شوێنی دیاریكراودا كۆنگرە دەبەستین

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمەڵ: هیوادارین عێراق و هەرێم دووربێ لە پریشكی ئاگری شەڕ

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    یانزە ساڵ بەسەر كۆچی دوایی مامۆستا شێخ محەمەد بەرزنجی، پێشەوای كۆمەڵ تێپەڕی

  • پێش 1 هەفتە

    بە ئامانجى پتەوكردنی برایەتی، مەڵبەندی چەمچەماڵى كۆمەڵ مەڕاسمى جەژنە پیرۆزەى ڕێكخست

  • پێش 3 هەفتە

    بەرپرسانی كۆمەڵ: حزبەكە سەرجەم ئەو گۆڕانگارییانە ئەنجام دەدات كە لە خەڵكی نزیك دەكاتەوە

  • پێش 3 هەفتە

    بە ئامانجى گەورەكردنی پڕۆژەی ئیسلامیی 24 ساڵ لەمەوبەر لە هەرێم كۆمەڵ ڕاگەیەنرا

  • پێش 3 هەفتە

    کۆمەڵ: ئۆباڵی کێشەی مووچە بە پلەی یەکەم دەکەوێتە ئەستۆی بەرپرسانی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم

  • پێش 3 هەفتە

    دادگای فیدراڵی لەسەر سكاڵایەكی كۆمەڵ دژی خولی شەشەمی پەرلەمان كۆدەبێتەوە

سەرەتا