2 رۆژ پێش ئێستا
182 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زیرێكی حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوو: تازه پێش جه‌ژن مووچه دابه‌شناكرێت
په‌یام
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم له كۆبوونه‌وه‌دایه و مووچه‌ی مانگی ئایاری فه‌رمانبه‌ران تاووتوێ ده‌كات و وه‌زیرێكی حكومه‌تیش ده‌ڵێت، تازه جه‌ژنه و پێش جه‌ژن مووچه دابه‌شناكرێت.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ماوه‌به‌سه‌رچوو، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سێ بڕگه تاووتوێ ده‌كرێن كه گرنگترینیان تایبه‌ته به مووچه‌ی مووچه‌خۆران.
وه‌ك له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی دیوان و سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌دواداچوونه‌كان بۆ پرسی مووچه ده‌خه‌نه ڕوو.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، دوێنێ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی سوودانی كۆ بووه‌وه به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك باسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی نه‌كرد.
به وته‌ی به‌رپرسانی به‌غداد، حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم پابه‌ندی هیچ یاسایه‌كی دارایی و فیدڕاڵی نه‌بووه، به جۆرێك سه‌ره‌ڕای كۆكردنه‌وه‌ی داهاتێكی زۆری نه‌وتی و نانه‌وتی، نه ئاماده‌یه ئه‌و داهاته بۆ به‌غداد بگه‌ڕێنێته‌وه، نه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی خه‌رج بكات.
ئه‌مڕۆ 4ی حوزه‌یرانه و ته‌نیا دوو ڕۆژی بۆ جه‌ژنی قوربانی پیرۆز ماوه، به‌ڵام تا ئێستا فه‌رمانبه‌ران مووچه‌ی مانگی ئایاریان وه‌رنه‌گرتووه و چاره‌نووسیشی نادیاره.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە