1 رۆژ پێش ئێستا
145 جار خوێنراوەتەوە
حكومه‌تی فیدڕاڵی داوای ده‌ستبه‌جێ ڕاده‌ستكردنی نه‌وت له هه‌رێم ده‌كات
وه‌زاره‌تی نه‌وتی حكومه‌تی فیدڕاڵی داوای ده‌ستبه‌جێ ڕاده‌ستكردنی نه‌وت له هه‌رێم ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستنه‌كردنی زیانێكی گه‌وره‌ی ئابووری و به ناوبانگی عێراقی خراپ كردووه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕاگه‌یه‌ندراوێكی تایبه‌ت به دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێم جه‌خت له‌سه‌ر پێویستیی ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند بێت به ده‌ستور و بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی، له‌وانه‌ش یاسای بودجه‌ی گشتی كه حكومه‌تی هه‌رێمی ئه‌ركدار كردووه به ڕاده‌ستكردنی نه‌وتی به‌رهه‌مهاتوو به وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵی بۆ مه‌به‌ستی هه‌نارده‌كردن و پاڵپشتی سندوقی گشتی به داهاته‌كانی.
وه‌زاره‌تی نه‌وت ده‌ڵێت "پێویسته ده‌ستبه‌جێ ده‌ست به ڕاده‌ستكردنی نه‌وت بكرێت بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌قی یاسای هه‌مواركراوی بودجه كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم ڕێكه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه و به‌یاسا كراوه، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه ڕاده‌ست نه‌كردنی نه‌وت زیان به ناوبانگی نێوده‌وڵه‌تی عێراق ده‌گه‌یه‌نێت.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه هه‌رێم نه‌وت هه‌نارده ده‌كات و سوود له داهاته‌كه‌ی وه‌رناگیرێت، كه ئه‌مه‌ش عێراقی ناچار كردووه به‌پێی ڕێككه‌وتنی وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌گه‌ڵ ئۆپیك، به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی كه‌م بكاته‌وه، به‌وپێیه‌ی به‌رهه‌می كێڵگه نه‌وتیه‌كانی هه‌رێم له‌سه‌ر عێراق هه‌ژمار كراوه.
له كۆتایشدا وه‌زاره‌تی نه‌وت ده‌ڵێت به دواداچوون بۆ ئه‌و زانیاریانه ده‌كات كه هێشتا هه‌رێم به قاچاخ نه‌وت هه‌نارده ده‌كات و به مافی خۆی ده‌زانێت ڕێكاری یاسایی بگرێته به‌ر.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە