3 رۆژ پێش ئێستا
156 جار خوێنراوەتەوە
په‌رله‌مانتارێك: هه‌رێم ڕۆژانه 175 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به قاچاخ ده‌نێرێته ده‌ره‌وه
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانه 175 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به قاچاخ ده‌نێرێته ده‌ره‌وه و داواش له حكومه‌ت ده‌كات كۆتایی پێ بهێنێت.
ڕائد مالیكی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: حكومه‌ت ده‌یه‌وێت باجی گومركی نوێ بسه‌پێنێت، به‌ڵام ئه‌م ڕێكاره ده‌بێته هۆی زیاد بوونی داهاتی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی بوونی 26 خاڵی سنووری نا فه‌رمی كه كاڵا‌و شتومه‌ك له ئێران و توركیاوه بێ باج داخڵ ده‌كه‌ن نه‌وتیان به قاچاخ لێوه هه‌نارده ده‌كرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌شڵێت: به پێی به‌ڵگه فه‌رمیه‌كان كه له ده‌سته‌ی خاڵه سنووریه‌كانه‌وه ڕاگه‌یه‌ندراوه، هه‌رێم ڕۆژانه 175 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به قاچاخ ده‌باته ده‌ره‌وه.
به وته‌ی مالیكی شكستهێنانی حكومه‌ت له یه‌كخستنی خاڵه سنوورییه‌كان و داخستنی خاڵه نا فه‌رمییه‌كان ساڵانه ده‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن به بڕی 15 ترلیۆن دینار به ئابووری وڵات، داواش ده‌كات حكومه‌ت به ئازایانه وتوێژ له‌گه‌ڵ هه‌رێم بكات و بۆ یه‌كخستنی خاڵه سنووریه‌كان و ڕێگری له قاچاخچێتی تێیاندا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە