3 رۆژ پێش ئێستا
29 جار خوێنراوەتەوە
ڕوون نیه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پرسی موچه یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه یان نا
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت پرسی ناردنی مووچه‌ی مانگی ئایاری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان یه‌كلایی بكاته‌وه.
بڕیاره دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی به سه‌رۆكایه‌تیی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه به‌ڕێوه ببات و تێیدا، چه‌ند پرسێك تاووتوێ بكات.
هاوكات چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی مووچه‌ی مانگی پێنجی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان یه‌كلایی بكرێته‌وه كه "ئایا به‌غداد پاره ده‌نێرێت یان نا".
ئه‌مه‌ش به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆ بووه‌وه و ڕایگه‌یاند، ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و غاز له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد چاره‌سه‌ر ده‌كات.
ئه‌مڕۆ 3ی حوزه‌یرانه و ته‌نیا سێ ڕۆژی بۆ جه‌ژنی قوربانی پیرۆز ماوه، به‌ڵام چاره‌نووسی مووچه‌ی مانگی ئایاری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم لیستی مووچه‌ی مانگی پێنجی ڕه‌وانه‌ی به‌غداد كردووه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی عێراق پێشتر ڕایگه‌یاند، هه‌رێم ته‌رخانی دارایی بۆ مووچه نه‌ماوه.
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به نووسراوی ژماره 14502 ده‌رباره‌ی مووچه‌ی مانگی پێنج حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی ئاگادار كردووه‌ته‌وه، ته‌رخانكراوی دارایی هه‌رێم كه پشكی له‌سه‌دا 12.67ه له‌یاسای بودجه‌ی سێ ساڵیی كۆتایی هاتووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە