7 کاتژمێر پێش ئێستا
28 جار خوێنراوەتەوە
ئەو مووچەخۆرانەی نەخۆشن، زیاتر بە دەست نەبوونی مووچەوە دەناڵێنن
پەیام
نزیكەی سێ مانگە مووچەخۆران چاوەڕێی مووچە، ئەوەی زۆرتر بەدەست نەبوونی مووچەوە ئازار دەچێژێت نەخۆشان و نەخۆشخانی درێژخایەنن كە پارەی چارەسەریان پێ نەماوە.
دوو هاوسەر كە سەردانی نەخۆشخانەی بەخشینیان كردووە دەڵێن: پارەیان پێنەبووە، بەناچاری پارەیان لە كوڕەكەیان وەرگرتووە.
نەخۆشێكی بەتەمەنی دیكەش دەڵێ: چەندێكە خۆم لە كڕینی دەرمانەكان دەدزمەوە تا ئەوكاتەی مووچە دێت، بەڵام مووچە هەر نەهات و بەناچاری هاتووم بۆ كڕینی دەرمانەكانم.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە