23 کاتژمێر پێش ئێستا
64 جار خوێنراوەتەوە
بافڵ تاڵهبانی: ڕۆڵی مامۆستا عهلی باپیر بهرز دهنرخێنین
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی مامۆستا عەلی باپیر بە سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەکرد و رایگەیاند، رۆڵی مامۆستا عەلی باپیر و کۆمەڵی دادگەری لە گۆڕەپانی سیاسیی کوردستاندا، بەرزدەنرخێنین.
دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی.
بەڕێز/ مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەتان بە سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی کۆمەڵ دەکەم و وەک هەمیشە هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
رۆڵی بەڕێزتان و کۆمەڵی دادگەری لە گۆڕەپانی سیاسیی کوردستاندا بەرزدەنرخێنین و جەخت لە گەشەپێدانی پەیوەندییەکانمان و هاریکاریی نێوانمان دەکەینەوە لەپێناو یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان و رێکخستنەوەی ماڵی کورد.
هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕن و کاری پێکەوەیی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان پێویستییەکی لەپێشینەیە بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و خزمەتکردنی زیاتری هاونیشتمانییان.
سەربەرز و سەرکەوتووبن
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە