24 کاتژمێر پێش ئێستا
153 جار خوێنراوەتەوە
وته‌بێژی كۆنگره‌ی پێنجه‌می كۆمه‌ڵ: پرسی ناوی حزب به سه‌ركردایه‌تی نوێ سپێدراوه
كۆنگره‌ی پێنجه‌می كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان به سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات و، سه‌ركردایه‌تی نوێ ئه‌ركدار كرا كه ڕاسپارده و بڕیاره‌كانی كۆنگره جێبه‌جێ بكات.
عه‌باس محه‌مه‌د، وته‌بێژی كۆنگره‌ی پێنجه‌می كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كۆتاییهاتن و سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی ڕاگه‌یاند و وتیشی "ڕاسپارده و بڕیاره‌كانی كۆنگره وه‌ڵامگۆی داواكاریی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵ و چاوه‌ڕوانیی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بن".
سه‌باره‌ت به گۆڕینی ناوی حیزبیش، وته‌بێژی كۆنگره ڕایگه‌یاند "له ئێستادا ناوی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان وه‌كوو خۆی ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تیی نوێ سه‌رپشك كراوه بۆ گۆڕینی ناوی حیزبه‌كه".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە