2 رۆژ پێش ئێستا
186 جار خوێنراوەتەوە
به‌سێ ڕۆژ مووچه‌ی مانگی پێنج دابه‌ش ده‌كرێت
پاره‌ی مووچه‌ی گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و سبه‌ی هه‌ینی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی پێنج ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڕی 974 ملیار و 813 ملیۆن دیناری وه‌ك شایسته‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگی ئایار خرایه سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان له‌لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عێراق.
له باره‌ی واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه سبه‌ی هه‌ینی (25ی ته‌موزی 2025) ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێت.
به گوێره‌ی لیستی دابه‌شكردنی مووچه، سبه‌ی هه‌ینی دابه‌شكردنی مووچه له مووچه‌خۆرانی شارستانی مه‌ده‌نییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و ماوه‌ی سێ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.
ئه‌و مووچه‌ی سبه‌ی دابه‌شده‌كرێت، مووچه‌ی مانگی پێنجی ئه‌مساڵه و هێشتا پاره‌ی مووچه‌ی مانگه‌كانی شه‌ش و حه‌وت ڕه‌وانه نه‌كراوه و محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر هه‌رێم پابه‌ندبێت ئه‌وا پاره‌ی مووچه‌ی ئه‌و دو مانگه‌ش ڕه‌وانه ده‌كه‌ین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە