12 کاتژمێر پێش ئێستا 29 جار خوێنراوەتەوە

ڕابەری گشتی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامیی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی کوردستان كرد

ڕابەری گشتی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامیی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی کوردستان كرد

بەبۆنەی ئەنجامدانی کۆنگرەی پێنجەمی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و هەڵبژاردنەوەی مامۆستا عەلی باپیر بە سەرۆکی کۆمەڵ، بەڕێز کاک کامیل حاجی عەلی ڕابەری گشتی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامیی کوردستان، پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان كرد، کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

بسم اللە الرحمن الرحیم
بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر
السلام عليكم ورحمة الله وبرکاتە

بەبۆنەی تەواوبوونی کۆنگرەی پێنجەمی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بەسەرکەوتوویی و بەدەستهێنانەوی متمانەی کۆنگرەتان بۆ سەرۆکایەتی کۆمەڵ و هەڵبژاردنی ستافی نوێی سەرکردایەتی، بەناوی خۆم و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامیی کوردستانەوە پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستە دەکەین، هیوای سەرکەوتن بۆ جەنابتان و خوشک و برایانی سەرکردایەتی نوێی کۆمەڵ لە ئەرک و بەرپرسیارێتی نوێ و جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی کۆنگرەکەتان لە خودای گەورە دەخوازم.

خودای باڵادەست پشت و پەنای هەموو لایەکمان بێت بۆ خزمەتی پەیامی ئیسلام و گەلی کوردستانی ئازیزمان.

براتان
کامیل حاجی عەلی
ڕابەری گشتی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامیی کوردستان
هەولێر
٢٥موحەڕڕەمی ١٤٤٧
٢٠ تەمووزی ٢٠٢٥

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕابەری گشتی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامیی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی کوردستان كرد

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی له‌ مامۆستا عه‌لی باپیر و سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ ده‌كات

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی پارتی پەیوەندییەكی تەلەفونی لەگەڵ سەرۆكی كۆمەڵ ئەنجامدا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    شێخ ئەدهەم بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی پیرۆزبایی لە سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مینداری گشتیی حزبی ئیسلامیی عێڕاقی پیرۆزبایی لە سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان/کوردسات پیرۆزبایی لە سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    به‌لاغی كۆتایی كۆنگره‌ی پێنجه‌می كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان

سەرەتا