1 رۆژ پێش ئێستا 105 جار خوێنراوەتەوە

سودانی: سووتانی غازی بەهەدەرچوو سامانی نیشتمانی بەفیڕۆداوە و پێویستى بە چارەسەرە

پەیام 

بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەكردنی غازی ئێرانەوە، سەرۆكوەزیرانی عێراق جەخت دەكاتەوە، نزیكەی چوار هەزار مێگاوات كەمی لە كارەبادا هەیە. 

محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق لەمیانی كردنەوەی وێستگەی ناوەندی بۆ چارەسەری غاز لە كێڵگەی فەیحای نەوتی لە پارێزگای بەسرە ڕایگەیاند: سووتانی غازی بەهەدەرچوو، بووەتە هۆی بەفیڕۆدانی سامانی نیشتمانی، پێویستە لەسەر پسپۆڕان چارەسەرێك بۆ ڕاگرتنی ئەو بە هەدەر چوونە و كاریگەرییە ژینگەییەكانی بدۆزنەوە. 
سودانی ڕایشیگەیاند: گەیشتن بە هەزار مێگاوات دەستكەوتێكی گرنگە بۆ بەرهەمهێنانی وزە و ڕاگرتنی بەهەردەچوون، بەتایبەتی لە وەرزی هاویندا، ڕونیشیكردەوە، بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەی غازی ئێرانەوە، نزیكەی چوار هەزار میگاوات كەمیی لە كارەبادا هەیە. 

لە هەمان كاتدا بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند: عێراق ئامانجی فراوانكردنی پڕۆژەكانی وزەی خۆری هەیە، بۆ گەیشتن بە 12 هەزار میگاوات لە بەرهەمی وزە تاوەكو ساڵی 2030، ئەوەش لەچوارچێوەی هەوڵەكاندا بۆ هەمەچەشنكردنی تێكەڵەی جۆرەكانی وزە و كەمكردنەوەی پشتبەستن بە سوتەمەنی بەردینی. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەرێم: ئەو لەسەدا یەکەى لە مووچەی فەرمانبەران بڕدرا لەسەر داواى عێراق بووە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا لەسەرووى ٦٨ دۆلارەوەیە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سودانی: سووتانی غازی بەهەدەرچوو سامانی نیشتمانی بەفیڕۆداوە و پێویستى بە چارەسەرە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لەم چلەى هاوینەدا لە هەرێم دەستبەدابەشکردنى مووچەى بەهار کرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بە نزیکەى ٧٠ دۆلارە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی دارایی: ئه‌م توێژانه‌ بچن له‌ ئه‌ی تی ئێمه‌كانی هه‌ژماری من مووچه‌ ڕابكێشن

سەرەتا