1 رۆژ پێش ئێستا
366 جار خوێنراوەتەوە
لەم چلەى هاوینەدا لە هەرێم دەستبەدابەشکردنى مووچەى بەهار کرا
پەیام
لە کۆتایی مانگى حەوتداین و ئەمڕۆ لە هەرێمى کوردستان دەست بەدابەشکردنى مووچەى مانگى پێنجى مووچەخۆران کرا.
بەهۆى ئەوەى ماوەى نزیکەى سێ مانگە مووچە دابەشنەکراوە ئەمڕۆ لە بەردەم بانکەکانى شارەکانى هەرێمى کوردستان هەر لە بەیانى زووەوە قەرەباڵەغییەکى زۆر دروستبوو، مووچەخۆران و خانەنشینان ڕوویان لە بانکەکان کرد تاوەکو لەم چلەى هاوینەدا مووچەى مانگى پێنج کە وەرزى بەهار بوو وەربگرن.
یەکێک لەو خانەنشینانە ڕایگەیاند: ماوەى سێ مانگە تەنها بە ڕەحمى خوا دەژین، بۆیە ئەمڕۆ هەر لە بەیانى زووەوە هاتووینەتە بەردەم بانکەکان و سەرەمان گرتووە تاوەکو لەگەڵ کردنەوەى دەرگاى بانکەکان بە زوویی مووچەکەمان وەربگرین و کەمێک لە پێداویستییەکانمانى پێ پڕ بکەینەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە