29/07/2025
264 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی پێشوازیی لە كونسوڵی گشتیی بەریتانیا دەکات
پهیام
مامۆستا عەلی باپیر پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی بەریتانیا کردو پێکەوە گفتووگۆیان لە سەر دۆخی ناوخۆی هەرێم و عێراق کرد، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا رایگەیاند: بە گرنگیی دەزانم لایەنە کوردستانییەکان بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بن.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩/٧/٢٠٢٥ مامۆستا عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، پێشوازیی كرد لە (ئاندرۆ بیزلی) كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر.
لە دیدارەکەدا کونسوڵی گشتیی پیرۆزبایی بەستنی کۆنگرەی پێنجەم و هەڵبژاردنەوەی مامۆستا عەلی باپیر بە سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کرد.
سەرۆکی کۆمەڵ سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەردانەکە کرد و باس لە پەیوەندی نێوان گەلی کورد و وڵاتی بەریتانیا کرا و، بارودۆخی ناوچەکە و عێڕاق باسی لێوە کرا.
لە دیدارەکەدا باس لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرا، کە بڕیارە مانگی (١١)ی ئەمساڵ ئەنجام بدرێ، کونسوڵی گشتیی بە گرنگیی زانی کە لایەنەکانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق بەشدار بن، چونکە ئەم هەڵبژاردنە سەرتاسەریەو، کورد دەتوانێ مافەکانی بەدەست بهێنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە