02/09/2025 461 جار خوێنراوەتەوە

سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ داوای له‌ سه‌رۆككۆمار كرد ڕۆڵی خۆی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ببینێت

په‌یام

ئەمڕۆ سێشەممە 2/9/2025 بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بە یاوەریی شاندێكی كۆمەڵ، لە شاری بەغدا سەردانی بەڕێز دكتۆر لەتیف ڕەشید سەرۆك كۆماری عێڕاقی كرد و لەلایەن بەڕێزیان پێشوازیی گەرمیان لێ كرا.
لە دیدارەكەدا باسی مووچەی خەڵكی هەرێمی كوردستان كرا و، هەردوولا گفتوگۆیان كرد لەبارەی بارودۆخی ئێستای عێڕاق.
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری داوای لە بەڕێز سەرۆك كۆماری عێڕاق کرد كە وەك پارێزەری دەستوور ڕۆڵی خۆی ببینێ لە چارەسەركردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەهۆی ئەوەی خەڵکی هەرێمی کوردستان مووچەیان دواکەوتووە و ئەو گرفتەش وایلێهاتووە مانگانە دووبارە دەبێتەوە و، حکوومەتی هەرێمیش پێویستە لەپێناو بەرژەوەندیی خەڵك چارەسەری پرسی نەوت و داهاتی نانەوتی بکات.
لای خۆیەوە سەرۆك کۆماری عێڕاق ئاماژەی بەو هەوڵانەی کرد کە لەگەڵ هەردوو حکوومەتی بەغدا و هەرێم و دادگای فیدراڵی داویەتی بۆ چارەسەری کێشەی دواکەوتنی مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان.
ڤیدیۆی هه‌واڵ:

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    مەڵبەندى چەمچەماڵى کۆمەڵ: ڕاپەڕین بۆ ئێمە ڕۆژى کۆتایی هێنا بە جینۆساید و کوشت و بڕی بەعسیەکان بوو

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مامۆستا عەلی باپیر، سەردانی کونسوڵخانەی گشتی تورکیای کرد

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاگەیەنراوێک لە مەکتەبى سیاسى کۆمەڵى دادگەرییەوە

  • پێش 1 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر، پرسەنامە ئاراستەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر بەشداری پرسەی حاجی تەمەر ئیسماعیل ڕێكانی دەكات

  • پێش 3 هەفتە

    راگه‌یه‌نراوی مه‌كته‌بی زانایانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زان

  • پێش 3 هەفتە

    كۆمەڵ هەوڵی دروستكردنی هەڵوێستێكی هاوبەش بۆ پرسە نیشتمانییەكان دەدات

  • 05/02/2026

    به‌رپرسی مه‌کته‌بی زانایانی کۆمه‌ڵی دادگه‌ری دیاری کرا

سەرەتا