4 کاتژمێر پێش ئێستا
190 جار خوێنراوەتەوە
مامۆستا عەلی باپیر پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ دكتۆر عەلی قەرەداغی ئەنجامدا
پەیام
مامۆستا عەلی باپیر سهرۆكی كۆمهڵی دادگهریی كوردستان، ڕۆژی 12/9/2025 پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ دكتۆر عەلی قەرەداغی سەرۆكی یەكێتی جیهانیی زانایانی مسوڵمان ئەنجامدا.
بەبۆنەی تەواوكردنی كارەكانی كۆنگرەی جیهانیی زانایانی مسوڵمان بۆ سەرخستنی غەززە و قودس و مزگەوتی ئەقسای موباڕەك، مامۆستا عهلی باپیر لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دكتۆر عەلی قەرەداغی، دەستخۆشیی لە یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان كرد بۆ بەستنی كۆنگرەكە.
مامۆستا جەختی لەوەشكردەوە، كە مسوڵمانانی غەززە و فەڵەستین هەرچی لە توانادایە پێویستە بۆیان بكرێت بۆ دەربازبوونیان لەو ناڕەحەتیی و ستەملێكراوییەی تێیدان.
هەروەها مامۆستا عەلی باپیر دووپاتیكردەوە، كە سەرباری هەموو ئەو ناڕەحەتییانەی دەیچێژن و قوربانیدانی زۆریان، بەڵام مسوڵمانانی غەززە ناشكێن.
لای خۆیەوە دكتۆر عەلی قەرەداغی سوپاسی مامۆستا عەلی باپیری كرد و دڵخۆشیی خۆی دەربڕی بە پەیوەندییەكەی بەڕێزیان و هەڵوێستەكانی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە