6 کاتژمێر پێش ئێستا
115 جار خوێنراوەتەوە
شاندێكی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی سۆرانی كرد
په‌یام
دوای ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی پێنجه‌می كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان و به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانه‌وه‌ی ئۆرگانه‌كان، به‌بریای سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان لێژنه‌یه‌ك پێك هێنراوه سه‌ردانی مه‌ڵبه‌نده‌كان ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی را و سه‌رنجی ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ند، له‌و چوارچێوه‌یه‌ش سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی سۆرانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستانیان كرد.
لێژنه‌ی سه‌ركردایه‌تی له‌نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی مه‌ڵبه‌ندی سۆرانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان كۆبونه‌وه و را و سه‌رنجی ئه‌ندامانیان له‌سه‌ر میكانیزمی پێكهاته‌ی داهاتووی مه‌ڵبه‌نده‌كان وه‌رگرت له ده‌ستنیشان كردنی به‌رپرس و ستافی كارگێری مه‌ڵبه‌ند.
دواتر وه‌فدی راسپێردراوی سه‌ركردایه‌تی له‌رێی راپۆرتێكه‌وه سه‌رنج و تێبینه‌كان به‌رزده‌كه‌نه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە