17 کاتژمێر پێش ئێستا
214 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانی.. ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا
پەیام
به سه‌رپه‌رشتیى مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان، له شاری سلێمانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا، دۆخی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان باسی لێوه‌كرا، هه‌روه‌ك سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ بۆ به‌غداد و دیداری له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كی عێراق گفتوگۆى لەسەر كرا، "کە نابێت چیدى فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم باجی ململانێ سیاسییه‌كان بده‌ن".
هه‌روه‌ها بۆ رێكخستنی كاروباره‌كانی نێوخۆی كۆمه‌ڵ و ته‌شكیلاتی نوێی پاش كۆنگره‌ی پێنجه‌م، لیژنه‌یه‌ك بۆ هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆی كۆمه‌ڵ پێكهنێرا.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ئه‌و پێشنیار و راسپاردانه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره، کە خستوویانه‌ته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، باس و خواسى لەبارەوە کرا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە