10 کاتژمێر پێش ئێستا 92 جار خوێنراوەتەوە

مەزهەر محەمەد: هەواڵی لەناوبردنی ترلیۆنان دینارى عێراقى هیچ بنەمایەكی نییە

پەیام

حكومەتی فیدڕاڵی دەنگۆی لەناوچوونی ترلیۆنان دیناری عێراقی ڕەتدەكاتەوە و رایگەیاندووە، ئەو هەواڵانەی كە لەو بارەیەوە بڵاوكراونەتەوە ڕاست نین.

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری ئابووری سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، هەواڵی لەناوبردن و تەلەفكردنی نیوەی دراوی دیناری عێراقی كە بریتییە لە 62 ترلیۆن راست نییە و، ئەو هەواڵانە هیچ بنەمایەكیان نییە.

ڕاوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عێراق راشیگەیاندووە، وێڕای ئەوەی حكومەتی فیدڕاڵی و بانكی ناوەندی بە پلان كار لەسەر بە دیجیتاڵكردنی مامەڵە داراییەكان دەكەنەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پارەی كاش لەوپەڕی دڵنیاییدایە.

مەزهەر محەمەد ساڵح دەشڵێت، گوژمەی كاش لە عێراقدا ناگاتە 100 ترلیۆن دینار، بەڵام لەو بڕە نزیكەی 88 لەسەدی لە دەرەوەی بازنەی بانكی ناوەندیدایە و لەدەستی هاووڵاتیاندایە، بۆیە ئەوە بەڵگەیەكی ڕوون و ئاشكرایە كە هەواڵی لەناوبردنی ئەو گوژمە پارەیە ڕەتدەكاتەوە و لەڕووی ئابورییشەوە بە هیچ شێوەیەك لۆجیكی نییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەزهەر محەمەد: هەواڵی لەناوبردنی ترلیۆنان دینارى عێراقى هیچ بنەمایەكی نییە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بە نزیکەى ٧٠ دۆلارە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هەرێم نایەوێت پابەندییەكانی بۆ چارەسەری گرفتی مووچە جێبەجێ بكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە پێنج مانگی یەكەمی ئەمساڵدا خەرجییەكانی عێراق لە داهاتەكەی زیاتر بووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا لەسەرووى ٧١ دۆلارەوەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    په‌رله‌مانتارێك: هێشتا هه‌رێم داهات و نه‌وتی ڕاده‌ستی به‌غدا نه‌كردووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى نەوت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

سەرەتا