14 کاتژمێر پێش ئێستا
134 جار خوێنراوەتەوە
لە پێنج مانگی یەكەمی ئەمساڵدا خەرجییەكانی عێراق لە داهاتەكەی زیاتر بووە
پەیام
بەپێی ئاماری وەزارەتی دارایی عێراق لە پێنج مانگی یەكەمی ئەمساڵدا خەرجییەكانی عێراق لە داهاتەكەی زیاتر بووە و بە كۆی گشتیش داهات كەمیكردووە.
وەزارەتەكە رایگەیاندووە، داهاتی عێراق بە شێوەیەكی گشتی پشت بە نەوت دەبەستێت، بەڵام بەهۆی دابەزینی نرخەكەیەوە داهاتی گشتی كەمیكردووە و دابەزیوە بۆ خوار ڕێژەی خەرجییە گشتییەكان.
بەپێی ئاماری وەزارەتی دارایی، داهاتی پێنج مانگی یەكەمی ئەمساڵ 46 ترلیۆن و 157 ملیار دینار بووە، لەكاتێكدا تێكڕای خەرجیی لەو ماوەیەدا بریتیی بووە لە 46 ترلیۆن و 900 ملیۆن و زۆرینەی ئەو خەرجیانەش بۆ مووچە بووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە