1 رۆژ پێش ئێستا
166 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گۆڕدرا
به فه‌رمانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نه‌كه له عه‌توان عه‌توانی وه‌رگیرایه‌وه و درایه یوسف كیلابی.
به‌پێی نووسراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه واژووی مه‌حموود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ی له‌سه‌ره، یوسف كیلابی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی، وه‌ك سه‌رۆكی لیژنه ده‌ستنیشان كراوه.
یوسف كیلابی یه‌كێكه له‌و په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌بانه‌ی عێراق كه پێشتر چه‌ند جاریك هاوسۆزیی خۆی بۆ مووچه‌خۆران و مامۆستایانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیوه له پرسی پێدانی مووچه و شایسته داراییه‌كانیان و ڕۆڵی هه‌یه له گه‌یاندنی داواكاریی مامۆستایان و مووچه‌خۆرانی هه‌رێم به به‌رپرسانی باڵای عێراقی.
دیاریكردنی یوسف كیلابی بۆ سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی بۆ جێگرتنه‌وه‌ی عه‌توان عه‌توانی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه عه‌توانی به‌مدواییانه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری به‌غدد ده‌ستنیشان كرا، به‌مه‌ش ناوبراو ده‌ست له كاری په‌رله‌مانتاری ده‌كێشێته‌وه و پۆسته په‌رله‌مانییه‌كه‌شی لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە