7 کاتژمێر پێش ئێستا
101 جار خوێنراوەتەوە
"ئه‌مریكا به‌شێك له هێزه‌كانی له عێراق ده‌هێڵێته‌وه"
په‌یام
به وته‌ی به‌رپرسێك ئه‌مریكا هێزه‌كانی له عێراق ناكشێنێته‌وه و هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌و به‌رپرسه به‌رگرییه‌ی ئه‌مریكا له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی "ئه‌لحه‌ده‌ث" كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت باسی له‌وه كردووه، ئه‌مریكا له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عێراق به‌شێك هێزه‌كانی له‌و وڵاته ده‌هێڵێته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئه‌مریكا پابه‌نده به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه عێراقییه‌كان، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی هاوكاری به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئاستی ئه‌منی و سه‌ربازی.
دووپاتی ده‌كاته‌وه، هێزه‌كانی ئه‌مریكا به هه‌ماهه‌نگی و ڕاوێژ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و ئه‌ندامانی دیكه‌ی هاوپه‌یمانی دژه داعش بڵاوه پێ ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر باس له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌ندێك سه‌ربازگه و باره‌گا سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراق كرا، هه‌روه‌ها ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه كه ئه‌مریكا له عێراق ده‌كشێته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە