6 کاتژمێر پێش ئێستا
118 جار خوێنراوەتەوە
عێراق.. په‌رله‌مان له‌سه‌ر بودجه لێپرسینه‌وه له سه‌رۆكوه‌زیران ده‌كات
په‌یام
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لێپرسینه‌وه له محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌ركوه‌زیران ده‌كات، به‌هۆی نه‌ناردنی بوجه و حساباته‌كانی دیكه بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه.
مسته‌فا گه‌ڕعاوی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند كه ڕێكاره‌كانی لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكی حكومه‌ت، له په‌رله‌ماندا ته‌واو بووه، به‌هۆی نه‌ناردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی فیدراڵی.
گه‌ڕعاوی ڕایگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی سكاڵایه‌كی یاساییم له دژی حكومه‌ت له لای داواكاری گشتی تۆمار كرد، كه ئه‌ویش دۆسیه‌كه‌ی بۆ په‌رله‌مان ڕه‌وانه كرد بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵی ده‌ستووری خۆی ببینێت، ئێمه هه‌نگاوه یاسایی و سیاسییه‌كانی پێویستمان گرته‌به‌ر و دواتر پرسیارێكی زاره‌كیمان ئاراسته‌ی وه‌زیری دارایی كرد له‌ناو ئه‌نجومه‌ندت.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند، "ڕێكاره‌كانی لێپرسینه‌وه له سه‌رۆك وه‌زیرانمان ته‌واو كرد به هاوكاری په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی ناوه‌ڕاست و باشوور، و داوامان له سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد بۆ دیاریكردنی واده‌یه‌كی فه‌رمی بۆ لێپرسینه‌وه له سه‌رۆك وه‌زیران، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی به ناردنی خشته‌كانی بودجه و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كان، جگه له دواكه‌وتنی پرۆژه‌یاسای خزمه‌تی شارستانی فیدراڵی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە