پێش 4 هەفتە 1800 جار خوێنراوەتەوە

ڕاگه‌یه‌نراوی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له‌ دووه‌مین ساڵیادی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان 
جەماوەری کوردستان...
ئەمڕۆ دوو ساڵ بەسەر هەڵبژاردنی دیزاینکراوی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تێپەری، بێ ئەوەی ئەو دامەزراوەیە تاکو ئێستا سەرپێ کەوتبێت و دەستبەکار بووبێت. 
بەوپێیە، دوو ساڵە هەرێمی کوردستان بێ دامەزراوەی تەشریعییە، ئەمەش لەکاتێکدا بەبێ متمانەپێدانی پەرلەمان، شەرعییەتی سەرجەم دامەزراوەکانی دیکە دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە. 
دوای دوو ساڵ لە هەڵبژاردنێکی بێئەنجام، ئەم دۆخەی دەسەڵاتدارانی هەردوو حیزب دروستیان کردووە، سەلمێنەری ئەو ڕاستییە تاڵەیە کە ئەوان پەرلەمان و باقی دامەزراوەکانیان تەنیا بۆ پشکپشکێنە و بەرژوەندیی خۆیان دەوێت، لەکاتێکدا دەبوو لەم دۆخە هەستیارەی ناوچەکەدا ئەوپەڕی سازشیان لە بەرژەوەندیی تەسکی حیزب بکردایە و بۆ تەنیا جارێکیش هەنگاوی ئەرێنیان بنایە. 
دوو ساڵ لەمەوبەر، کۆمەڵی دادگەری بڕیارە قورس و دروستەکەی داو هەر لە سەرتاوە پێکهاتەی ئەو پەرلەمانەی بە ڕەوا نەبینی و بایکۆتی کرد. ئێستاش دوای دووساڵ، واقیع دروستیی هەنگاوەکەی کۆمەڵی دادگەریی سەلماند. لەم سەروبەندەشدا کۆمەڵ بە مافی خۆی دەبینێت لە لایەنەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی بپرسێت: ئەگەر ئێوەش هەمان هەڵوێستتان تەبەننی بکردایە و بایکۆتی پەرلەمانتان بکردایە، ئایا بە هەمووان فشارێکی بەهێزترمان نەدەکرد بۆ دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن بە پاک و بێگەردی و گێڕانەوەی متمانە بۆ پرۆسەی سیاسی؟ ئێستاش دوای دوو ساڵ لەو پرۆسە گوماناوییە، پێویستە سەرجەم چاکەخوازان هەوڵ بدەن و کۆشش بکەن تاکو هەرێمەکەمان لە گێژاوی ململانێ هەرێمی و نێودەوڵەتییەکاندا نغرۆ نەبێت و هەمووان بە گیانی دڵسۆزی و لەخۆبوردوویی ڕووبەڕووی مەترسییەکان ببینەوە. 
هەروەک ئەرکی دەسەڵاتدارانی هەرێمە لەئاست بەرپرسیارێتی و هەستیاریی قۆناغەکەدا بن، ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان باش بکەن، بە حوکمڕانیی خراپیان نەبنە بارگرانی بۆ سەر شانی هاووڵاتی و، هۆکاری کوشتنی یەکجاریی ئینتیمای نیشتمانی و نەتەوەیی. 
مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
٢٠/١٠/٢٠٢٦

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمەڵ بۆ یەكێتی: خەڵك زۆر بێزارە و مەهێڵن دۆخەكە زیاتر خراپ بێت

  • پێش 3 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر بەشداری لە کۆنفرانسی جیهانیی (یەکڕیزیی ئوممەتی هاوسەنگ) دەکات

  • پێش 4 هەفتە

    سەرۆكی كۆمەڵ هۆشداری لە فەوتانی دەستكەوتە مێژووییەكانی هەرێم دەدات

  • پێش 4 هەفتە

    سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی هۆشداریی لە بەرەوخراپترچوونی داهاتووی هەرێم دەدات

  • پێش 4 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر: خۆمان فاكتەری سەرەكی بووین بۆ بێهێزكردنی هەرێم

  • پێش 4 هەفتە

    ڕاگه‌یه‌نراوی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له‌ دووه‌مین ساڵیادی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان

  • 17/10/2026

    كۆمەڵی دادگەری: بەغدا و هەرێم باری سەرشانی هاووڵاتییان قورستر دەكەن

  • 09/10/2026

    بۆ بەرەوپێشبردنی تواناكانیان، خولێكی پێگەیاندن بۆ كادیرانی كۆمەڵ كرایەوە

سەرەتا