پێش 4 هەفتە 6048 جار خوێنراوەتەوە

مامۆستا عەلی باپیر: خۆمان فاكتەری سەرەكی بووین بۆ بێهێزكردنی هەرێم

پەیام 

مامۆستا عەلی باپیر ڕایگەیاند، ئەگەر لە ناوخۆ تەباییمان نەبێت، لەلایەن بەغداوە كاری زیاتر لەسەر بچوككردنەوەی هەرێم دەكرێت.
 
مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا لە پێشانگای نیودەوڵەتی کتێب لە هەولێر، ڕاشیگەیاند، خۆمان فاكتەری سەرەكی بووین بۆ بێهێزكردنی هەرێم، بۆیە پێویستە بە خۆماندا بچینەوە و تەبابین تاوەكو هەرێمەكەمان چیدی بێهێز نەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە لەناو خۆماندا دەستی یەكدی ماچ بكەین، نەك چاوەڕێبكەین خەڵكی دیكە بێت دەستی خۆیمان پێ ماچ بكات.

مامۆستا عەلی باپیر وتیشی "چ لایەك خۆی بە دڵسۆزتر دەزانێت بۆ هەرێم پێویستە دەستپێشخەریی بكات".

ئەوەشی خستەڕوو، "لە ڕابردوودا كە وتمان ئەم پەرلەمانە دیزاینكراوە سەرپێ ناكەوێت ڕاستمان گوت و هەر بەوشێوەیە دەرچوو كە پیشبینیمان بۆ كردبوو".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمەڵ بۆ یەكێتی: خەڵك زۆر بێزارە و مەهێڵن دۆخەكە زیاتر خراپ بێت

  • پێش 3 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر بەشداری لە کۆنفرانسی جیهانیی (یەکڕیزیی ئوممەتی هاوسەنگ) دەکات

  • پێش 4 هەفتە

    سەرۆكی كۆمەڵ هۆشداری لە فەوتانی دەستكەوتە مێژووییەكانی هەرێم دەدات

  • پێش 4 هەفتە

    سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی هۆشداریی لە بەرەوخراپترچوونی داهاتووی هەرێم دەدات

  • پێش 4 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر: خۆمان فاكتەری سەرەكی بووین بۆ بێهێزكردنی هەرێم

  • پێش 4 هەفتە

    ڕاگه‌یه‌نراوی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له‌ دووه‌مین ساڵیادی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان

  • 17/10/2026

    كۆمەڵی دادگەری: بەغدا و هەرێم باری سەرشانی هاووڵاتییان قورستر دەكەن

  • 09/10/2026

    بۆ بەرەوپێشبردنی تواناكانیان، خولێكی پێگەیاندن بۆ كادیرانی كۆمەڵ كرایەوە

سەرەتا