2 کاتژمێر پێش ئێستا 93 جار خوێنراوەتەوە

شاندێكی هەرێم سەردانی بەغداد دەكات و لەگەڵ وەزارەتی دارایی كۆدەبێتەوە

پەیام 

شاندێكی حكوومەتی ماوەبەسەرچوو سەردانی بەغداد دەكات و لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ كۆ دەبێتەوە.

لە ڕاگەیەنراوێكدا، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد "لە بەردەوامیی دانووستانەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی لەبارەی پابەندی و ماف و شایستەكانی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتیی فیدراڵیی عێراق بۆ ساڵی 2027، ئەمڕۆ هەینی، شاندێكی باڵای دانوستانكاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات".
بەپێی ڕاگەیەنراوەكە شاندەكە لە هەر یەك لە: سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، بەڕێوەبەرانی گشتیی بودجە و ژمێركاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان پێك هاتوون.

لە ماوەی سەردانەكەدا، شاندی هەرێم بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرە كوردستانییەكان لە دەسەڵاتە فیدڕاڵییەكان و بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆكان و گەیشتن بە تێگەیشتنێكی هاوبەش و دادپەروەرانە لەسەر پابەندییە دارایی و نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان، هەروەها ماف و شایستە دارایییەكانی هەرێم لە بودجەی گشتیی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2027 كۆبوونەوەی فەرمی لەگەڵ وەزارەتی داراییی فیدڕاڵی ئەنجام دەدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 27 خولەک پێش ئێستا

    هێشتا بەشەخۆراكی مانگی پێنج لە سلێمانی بە تەواوی دابەش نەكراوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاندێكی هەرێم سەردانی بەغداد دەكات و لەگەڵ وەزارەتی دارایی كۆدەبێتەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    لافاو لە گوندەكانی سەڵماس سێ كەسی خنكاند و دووانی دیكەشی برینداركرد

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: ئێستا پاره‌ له‌ سلێمانیدا خه‌رجده‌كرێت، ئه‌وسا پاره‌ی تێدا سپی ده‌كرایه‌وه‌

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئامەد.. دەیان كەس بە تۆمەتی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر كران

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینیی دەكرێت لە 10 ڕۆژی یەكەمی مانگی داهاتوودا پەڵەی سەرتاسەری بدات

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەشناسیی هەرێم: ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما بە جێگیریی دەمێنێتەوە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی كەمیكردووە و گەیشتووەتە نزیكەی 11 ملیار دینار

سەرەتا