4 کاتژمێر پێش ئێستا
27 جار خوێنراوەتەوە
هاوڵاتییەک 20 ساڵە لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانى هەولێرەوە بانگهێشتكراوە و تائێستا بێسەروشوێنە
پەیام
خاوەنی ئەم ماڵە ٢٠ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن دەزگا ئەمنیەكانی هەولێرەوە بانگهێشتكرا بەڵام ئیدی نەگەڕایەوە، لەوكاتەوەش تائێستا بێسەر و شوێنە و هیچ سۆراخێكی نییە.
بەرهەم عەزیز بە پاساوی دینداری و ئیسلامی بوون، لە ساڵی 2005ـەوە دەستگیر كراوە و تائێستا هیچ لەبارەی چارەنوسیەوە نازانرێت، خاتو ژیان هاوسەری بەرهەم دەڵێت: هیچ شوێنێك نەماوە بۆی بچم هیچ دەرگایەك نەماوە لێی بدەم، بەڵام نەمتوانیوە بۆ جارێكیش بیبینم، دەشڵێت: جارێك داواكاریم ئاراستەی سەرۆكی حكومەت کرد و دواتر بانگیان كردم بۆ هەواڵی خۆش بەڵام دواتر بە هەناسە ساردی گەرامەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە