03/10/2025 440 جار خوێنراوەتەوە

بانگە‌شە‌ی هە‌ڵبژاردن دەستیپیکرد و کۆمەڵ چاوە‌ڕوانی متمانە‌ی دە‌نگدە‌رانە بۆ سەرخستنی لیستی 285

پەیام 

بانگە‌شە‌ی هە‌ڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دە‌ستی پێ كرد، كۆمە‌ڵی دادگە‌ریش كە ژمارەی لیستەكەی (285)ە دەڵێت، وە‌كو ڕابردوو چاوە‌ڕوانی متمانە‌و وە‌فای دەنگدە‌رانین.

كاتژمێر 12ی شەوی 3ی 10ی 2025، بانگەشەی هەڵبژاردن لە عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستی پێ كرد، بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی كۆمیسیاران، ڕۆژی 8ی 11 وادەی بانگەشە كۆتایی دێت و 11ی هەمان مانگیش هەڵبژاردن دەكرێت.

كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لەڕێی ڕاگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بانگەشەی دەست پێ كردووە، بڕیارە  ڕۆژی شەممە سەركردایەتیی كۆ ببێتەوە و ڕۆژی بانگەشەی مەیدانی دیاری بكات. 

 كۆمەڵی دادگەری بە ژمارەیەك كاندیدی پاك و بوێر و ڕاستگۆوە بەشداریی هەڵبژاردن دەكات، كە بەسەر بازنەكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆكدا دابەش بوون.

محەمەد حەكیم سەرۆكی لیستی كۆمەڵی دادگەری لە سلێمانی و هەڵەبجە ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین دەڵێت: دەمانەوێت نوێنەرایەتییەكی ڕاستەقینەی دەنگدەرانمان لە بەغداد بكەین و هەمیشە لە سەنگەری خەڵكی ستەملێكراوی خۆماندا بین.

دەشڵێت: چاوەڕوانیمان لە خەڵكی چاكەخوازی كوردستان، پشتیوانیكردن و سەرخستنی لیستی ژمارە 285ی لیستی كۆمەڵی دادگەرییە.

ژمارەی كاندیدەكان لە سەرتاسەری عێراق لەم هەڵبژاردنەدا 7768 كاندیدە، ژمارەی كاندیدی ئافرەت 2248 و كاندیدی پیاو 5520 كەسە.

 ژمارەی دەنگدەرانی عێراق 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 كەسە، ژمارەی، دەنگدەرانی گشتی 20 ملیۆن و 63 هەزار و 773 كەسە، هاوكات ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت یەك ملیۆن و 313 هەزار و 980 كەسە.

هەرێمی كوردستان لە سێ‌ بازنەی هەڵبژاردن پێك دێت كە 44 كورسییە، بازنەی هەولێر 15 كورسی، بازنەی سلێمانی و هەڵەبجە 18 كورسی، بازنەی دهۆك 11 كورسی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆچی دوایی مامۆستا شێخ محەمەد بەرزنجی زانا و كەسایەتی ئیسلامى 12 ساڵى تێپەڕاند

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    شاندێكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی سه‌ردانی مه‌كته‌بی زانایانی كۆمه‌ڵ ده‌كات

  • پێش 1 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر: شەڕی سەر ئێران دۆخی ناوچەكەی زیاتر ئاڵۆزتر كرد

  • پێش 1 هەفتە

    سەرۆكی كۆمەڵ: دۆخی هەرێم تادێت خراپتر دەبێت و پێویستە عەقڵیەتى ئیدارەدانمان بگۆڕین

  • پێش 2 هەفتە

    ئەندامانی كۆمەڵ جەخت لە پێویستیی بوونی پارتەكەیان لە گۆرەپانی هەرێم دەكەنەوە

  • پێش 2 هەفتە

    ئەندامانی كۆمەڵ بە ڕۆحییەتێكی سەرەتای ڕاگەیاندنی حزبەكەوە درێژە بە كاروانەكە دەدەن

  • پێش 2 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر: ئەم وڵاتە پێویستی بە دامەزراوەیە و دەبێت شكۆی بۆ بگەڕێتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر: مێژووی كۆمەڵ لە 25 ساڵ زیاترە و بەقولایی مێژوودا ڕۆچووە

سەرەتا