7 کاتژمێر پێش ئێستا
20 جار خوێنراوەتەوە
گڕگرتنى بەنزینخانەیەک لە هەولێر زیانى گەورەى ماددى و برینداربوونى پێنج کەسى لێکەوتەوە
پەیام
ئاگر لە بەنزیخانەی لاپ لە گەڕەكی فەرمانبەرانی هەولێر كەوتەوە و عەمبارەكانی تەقینەوە، بەوهۆیەوە پێنج كارمەند بریندار بوون، زیانێكی زۆری ماددیشی لێكەوتەوە.
بەنزینخانەكە نزیكە لە ناوچەی نیشتەجێبوون و بەهۆی ئاگرەكەوە زیانێكی زۆریش بەر چەند ماڵێك كەوتووە و ژمارەیەك ئۆتۆمبێلیش سوتاون و زیانیان بەر كەوتووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە