13 کاتژمێر پێش ئێستا
165 جار خوێنراوەتەوە
داخستنی حكومه‌تی ئه‌مریكا یه‌كێك بووه له هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ
نرخی زێڕ به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه و له پێوانه‌یه‌كی مێژوویی‌دا به‌ربه‌ستی چوار هه‌زار دۆلاری بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك تێپه‌ڕاند.
ئه‌مڕۆ مامه‌ڵه‌كردن به زێڕه‌وه به‌ربه‌ستی چوار هه‌زار دۆلاری شكاند و ئه‌مڕۆ یه‌ك ئۆنسه زێڕ به زیاتر له چوار هه‌زار و 14 دۆلار فرۆشراوه، به‌جۆرێك له‌سه‌دا سفر و پۆینت 7 زیاد بووه له شه‌وی ڕابردووه‌وه.
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان نرخی زێڕ له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2025ـه‌وه تا ئێستا نزیكه‌ی له‌سه‌دا 53 زیاد بووه، له ساڵی 2024یش نرخه‌كه‌ی له‌سه‌دا 27 هه‌ڵكشابوو. واته نرخی زێڕ له ساڵێك و 9 مانگی ڕابردوودا نزیكه‌ی له‌سه‌دا 80 به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
داخستنی حكومی له ئه‌مریكا له ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژی ڕابردوودا هه‌روه‌ها گرژی و دۆخی ناجێگیری سیاسی له فه‌ره‌نسا و یابان، هاوكات له‌گه‌ڵ گرنگیدان به كڕینی زێڕ له‌لایه‌ن چین و ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه‌وه، وای كردووه نرخی ئه‌م كانزا ده‌گمه‌نه به‌رده‌وام له هه‌ڵكشاندا بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە