12 کاتژمێر پێش ئێستا 123 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی پێشوازیی لە سەرۆکی ڕەوتی حیكمه‌ی نیشتیمانی دەکات

په‌یام

ئەمڕۆ سێ شەممە ٧ / ١٠ / ٢٠٢٥ مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی، پێشوازیی کرد لە سەید عەممار ئەلحەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی و شاندی یاوەری.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولاو، بارودۆخی سیاسیی عێڕاق و ناوچەکە کرا.
لە هەمان کاتدا باس لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێڕاق کرا، هەردوولا جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە ئەمنیەتی عێڕاق پارێزراو بێ، یاساو دەستور لە عێڕاق بەرکاربن، وە هاوڵاتیانی عێڕاق بە هەموو چین و توێژ و لایەنەکانەوە بەشداریی لە هەڵبژاردنی عێڕاق دا بکەن، وە هەڵبژاردنێکی پاك و بێ گرفت ئەنجام بدرێ، بۆ ئەوەی پەرلەمان و حکومەتێکی ڕاست و دروستی لێ لە دایك بێ.
لای خۆشیەوە سەرۆکی کۆمەڵ، چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدای بە کارێکی گرنگ وەسف کرد لە ڕێگەی یاساو دەستور و گفتوگۆوە و، دابینکردنی مووچە و بودجە و مافی هاوڵاتیانی هەرێم بە هەنگاوێکی گرنگ لە قەڵەم دا، لە نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆمه‌ڵ و كاندیده‌كانی جێگه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵكن

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی پێشوازیی لە سەرۆکی ڕەوتی حیكمه‌ی نیشتیمانی دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لیستی 285 كۆمەڵ بە دروشمی (لەگەڵتاندا ڕاستگۆین) هەفتەی ‏ئایندە هەڵمەتی بانگەشە دەستپێدەكات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بەرهەمەكانی مامۆستا عەلی باپیر لە پێشانگای نێودەوڵەتیی كتێب لە سلێمانی نمایش دەكرێن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لیستى 285ى کۆمەڵ بە بەرنامەیەكی گشتگیر هەڵمەتی بانگەشە بەڕێوەدەبات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    چەمچەماڵ.. بانگەشە بۆ سەرخستنی لیستی (285)ی كۆمەڵی دادگەری دەستیپێكرد

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بانگە‌شە‌ی هە‌ڵبژاردن دەستیپیکرد و کۆمەڵ چاوە‌ڕوانی متمانە‌ی دە‌نگدە‌رانە بۆ سەرخستنی لیستی 285

  • پێش 2 هەفتە

    ئەندامانی نوێی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان هەڵبژێردران

سەرەتا