3 کاتژمێر پێش ئێستا
939 جار خوێنراوەتەوە
نرخی زێڕ بەردەوامە لە هەڵكشان و گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژوویی خۆی
پەیام
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لە پێوانەیەكی مێژووییدا
بەربەستی چوار هەزار دۆلاری بۆ هەر ئۆنسەیەك تێپەڕاند.
ئەمڕۆ مامەڵەكردن بە زێڕەوە بەربەستی چوار هەزار دۆلاری
شكاند و ئەمڕۆ یەك ئۆنسە زێڕ بە زیاتر لە چوار هەزار و 14 دۆلار فرۆشراوە، بەجۆرێك
لەسەدا سفر و پۆینت 7 زیاد بووە لە شەوی ڕابردووەوە.
بەپێی ئامارە فەرمییەكان نرخی زێڕ لەسەرەتای ساڵی 2025ـەوە
تا ئێستا نزیكەی لەسەدا 53 زیاد بووە، لە ساڵی 2024یش نرخەكەی لەسەدا 27 هەڵكشابوو.
واتە نرخی زێڕ لە ساڵێك و 9 مانگی ڕابردوودا نزیكەی لەسەدا 80 بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە
بینیوە.
داخستنی حكومی لە ئەمریكا لە ماوەی حەوت ڕۆژی ڕابردوودا
هەروەها گرژی و دۆخی ناجێگیریی سیاسی لە فەرەنسا و یابان، هاوكات لەگەڵ گرنگیدان بە
كڕینی زێڕ لەلایەن چین و ژمارەیەك وڵاتی دیكەوە، وای كردووە نرخی ئەم كانزا دەگمەنە
بەردەوام لە هەڵكشاندا بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە