13 کاتژمێر پێش ئێستا
116 جار خوێنراوەتەوە
ڕاوێژكارێكی سوودانی: هیچ مووچه‌یه‌ك نافه‌وتێت
په‌یام
ڕاوێژكارێكی سوودانی دڵنیایی ده‌داته مووچه‌خۆران و ده‌ڵێت، هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینان بۆ ساڵی 2026 نییه و پێویست به دوودڵی ناكات.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، ڕاوێژكاری دارایی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، دواكه‌وتنی مووچه له چه‌ند مانگی ڕابردوودا له عێراق به‌هۆی كاروباری هونه‌ری و ڕێكاره كارگێڕییه‌كانه‌وه بووه نه‌ك به‌هۆی كه‌میی پاره و نه‌بوونی پاره‌داركردن له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه.
ڕاوێژكاره‌كه‌ی سوودانی ده‌ڵێت: با هاووڵاتیان دڵنیا بن كه حكومه‌تی عێراق توانای دڵنیاییدانی هه‌یه كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینان و ئه‌وانه‌ی له‌ژێر چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تیدان بۆ ساڵی 2026 پارێزراوه. هه‌ر جۆره ده‌نگۆیه‌كیش له‌وباره‌یه‌وه تێكدان و قسه‌ی بێ سووده.
مه‌زهه‌ب محه‌مه‌د ساڵح ڕاشیگه‌یاندووه: ئاماده‌كردنی بودجه بۆ ساڵی 2026 له مانگی حه‌وته‌وه ده‌ستی پێ كردووه و دوای ته‌واوبوونی ڕاده‌ستی په‌رله‌مان ده‌كرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە