12 کاتژمێر پێش ئێستا
100 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی لە هه‌ولێر پێشوازیی له كونسوڵی گشتیی یابان كرد
پەیام
ئه‌مڕۆ 11/10/2025 مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان، پێشوازیی له (هیتۆشی ئیشزو كایه) كونسوڵی گشتیی یابان له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له دیدارێكدا هەردوولا تیشکیان خستە سەر بارودۆخی سیاسیی لە عێڕاق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بەگشتیی، هاوكات باس له كلتور و ژیان و خۆڕاگریی و بڕوابه‌خۆبوونی هه‌ردوو گه‌لی كورد و یابانی كرا، له‌و نه‌هامه‌تیی و جینۆسایده‌ی، كە به‌سه‌ر هه‌ردوو گه‌لدا هاتووه.
لای خۆیەوە مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ له ڕێگای كونسوڵه‌وه، سوپاس و ده‌ستخۆشیی گه‌یانده وڵاتی یابان، كه به‌رده‌وام پڕۆژه و خزمه‌تی زۆریان لە خزمەتی خه‌ڵك ئه‌نجامداوه، هەروەها هیوای سەرکەوتنی بۆ کونسوڵی تازەی یابان لە هه‌رێم خواست.
هەر لەو دیدارەدا تیشك خرایە سەر هەڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق و ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی بۆ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، سەرۆکی كۆمه‌ڵ بەرچاوڕوونیی پێویستی لەو بارەیەوە خستەڕوو، جەختیش لەوە کرایەوە پێویستە هەڵبژاردنێکی پاك و شەفاف بەڕێوە بچێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە