6 کاتژمێر پێش ئێستا
88 جار خوێنراوەتەوە
دواى گەڕانەوەیان غەززەییەکان داواکارن ژیانیان پارێزراوبێت و لە هاوكاریی مرۆیی بێبەشنەكرێن
پەیام
لەدوای 735 ڕۆژ لە جەنگی كۆمەڵكوژیی سەر غەززە، ئاوارەكان پەیتا پەیتا دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان، بەڵام ئەوەی دەیبینن تەنیا وێرانەیە و كەمترین خانوو بە پێوە ماوە.
هاوكات ئاوارەكانی غەززە جگە لەوەی هیچ پێداویستییەكی ژیانیان لە خۆراك و پێخەف و دەرمان نییە، تا ئێستاش لە شەڕ و هێرشەكانی سوپای داگیركەری زایۆنی دەترسن كە هێشتا لەو كەرتەن، هەروەها داوا دەكەن ژیانێكی شایستە و پارێزراویان بۆ دابین بكرێت كە لانی كەم خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان لەخۆ بگرێت.
زانیاریی زیاتر
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە