8 کاتژمێر پێش ئێستا 160 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكی هوداپار: هەوڵەکانمان بۆ كۆتاییهێنان بە توندوتیژی دەیانساڵە بەردەوامە

پەیام  

وەك ئاماژە بە پڕۆسەی چارەسەری ئاشتی، سەرۆكی پارتی دۆزی ئازادی توركیا (هوداپار) ڕایدەگەیەنێت: هەوڵ و كارەكانی ئێمە بۆ كۆتاییهێنان بە توندوتیژی دەیانساڵە بەردەوامە.

لە شاری دیاربەكر لە باكووری كوردستان، دەیەمین "دیداری زانایانی ئایینی" دەستی بە كارەكانی كرد و بڕیارە دوو ڕۆژ بخایەنێت، زانایانی وڵاتانی توركیا، ئێران، سووریا، فەڵەستین، ئەفغانستان و چەند وڵات و ناوچەی دیكە تێیدا بەشدارن.

لە دەستپێكی دیدارەكەدا، زەكەریا یاپیجی ئوغڵو سەرۆكی پارتی دۆزی ئازاد  (هوداپار) وتارێكی پێشكەش كرد.

لە بەشێكی وتارەكەیدا و بە ئاماژەدان بۆ گفتوگۆكانی نێوان دەوڵەتی توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ڕایگەیاند: هەوڵ و كارەكانی ئێمە بۆ كۆتاییپێهێنانی توندوتیژی كە 40 ساڵە گەلی ئێمە ژان و ئازارەكانی دەچێژێت، هەروەها بەرقەراری یاسای برایەتی بەردەوامە.

تایبەت بە پرسی كەرتی غەززەش، سەرۆكی هوداپار وتی: جیهانی ئیسلامی بە ئەزموونێكی زۆر سەختدا تێدەپەڕێت، ئەم جۆرە كۆبوونەوانە بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەك و ڕاوێژ لەبارەی پرسەكانەوە زۆر گرنگە.

ئەو وتیشی: دوو ملیار دانیشتووی وڵاتانی ئیسلامی، دۆخی غەززەیان بە دوو ملیۆن حەشیمەتەوە بۆ بەزەیی وڵاتانی ڕۆژئاوایی جێ هێشتووە. كۆمەڵێك بكوژ بە بەرچاوی ئێمە خوشك و برایانمان لە غەززە دەكوژن و ئێمەش لە دوورەوە، دەگرین، نزا دەكەین و بە نەفرینلێكردنیان كۆتاییمان پێ هێناوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    دواى گەڕانەوەیان غەززەییەکان داواکارن ژیانیان پارێزراوبێت و لە هاوكاریی مرۆیی بێبەشنەكرێن

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا پەیامێكی دیكەی بۆ چەكدانان ئاڕاستەی یـ.ەپـ.ەگە و هەسەدە لە سووریا كرد

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی هوداپار: هەوڵەکانمان بۆ كۆتاییهێنان بە توندوتیژی دەیانساڵە بەردەوامە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاماری قوربانیانی جەنگی سەر غـ.ەززە 67 هەزار شەهید و 170 هەزار برینداری تێپەڕاند

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا تاووتوێی ناردنی هێزی سەربازی بۆ غـ.ەززە دەكات

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە دووەم رۆژی وەستانی جەنگدا، سەدان هەزار ئاوارە لە گەڕانەوەیان بۆ ناوچەكانی غـ.ەززە بەردەوامن

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای كشانەوەی سوپاى ئیسرائیل، ڕووفاتی 130 شەهید لە ژێر داروپەردووەكانی غـ.ەززە دۆزرانەوە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    "هیچ كەسێك بوێریی ئەوە ناكات گەلی فەڵەستینی لە چەكەكەی دابماڵێت"

سەرەتا