6 کاتژمێر پێش ئێستا
104 جار خوێنراوەتەوە
توركیا پەیامێكی دیكەی بۆ چەكدانان ئاڕاستەی یـ.ەپـ.ەگە و هەسەدە لە سووریا كرد
پەیام
وەزیری بەرگریی توركیا جارێكی دیكە پەیامی وڵاتەكەی بۆ هێزەكانی نزیك لە پەكەكە لە سووریا دەنێرێت كە دەستوبرد و بێ هیچ مەرجێك چەكەكەكانیان ڕادەست بكەن.
ئەمڕۆ، یەشار گولەر وەزیری بەرگریی توركیا ڕایگەیاند: ڕێگە بە هیچ ڕێكخراوێك، بەتایبەت پەكەكە، یەپەگە و هەسەدە نادەین ڕەگوڕیشە دابكوتن، یان لەژێر ناوی جیاواز لە خاكی وڵاتانی دراوسێ چالاكی بنوێنن.
لە وتەیەكیدا لە میانی بەسەركردنەوەی پڕۆسەیەكی ڕاهێنانی سوپای وڵاتەكەی لە ئەنقەرەی پایتەخت، وەزیری بەرگریی توركیا جەختیشی كردەوە كە پێویستە لە چوارچێوەی بانگەوازەكەی ڕێبەری ڕێكخراوەكە بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە، پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و سەرجەم ڕێكخراوەكانی سەر بەو پارتە چالاكییەكان ڕابگرن.
وەزیری بەرگریی توركیا وتیشی: پێویستە سەرجەم باڵەكانی پەكەكە كە لەژێر ناو و لە ناوچەی جوگرافیای جیاواز، بەتایبەت لە سووریا، كار دەكەن، دەستبەجێ و بێ هیچ مەرج و بەندێك چەكەكانیان ڕادەست بكەن.
دوای 40 ساڵ، لە كۆتایی شوبات، مانگی دووی ئەمساڵ ڕێبەری زیندانییكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە زیندانەوە پەیامێكی بڵاو كردەوە و بانگەوازی هەڵوەشاندنەوەی پارتەكەی كرد، لە 12ی ئایار، مانگی پێنجیش سەركردایەتی پەكەكە بەدەم بانگەوازە چوو و بڕیاری خۆ هەڵوەشاندنەوە و چەكدانانی دا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە