10 کاتژمێر پێش ئێستا
46 جار خوێنراوەتەوە
ههولێر.. سهرۆكی كۆمهڵی دادگهریی دەستخۆشیی لە دەزگای خێرخوازیی بەخشین كرد
پەیام
ئهمڕۆ یەكشهممه
12/10/2025 مامۆستا عهلی باپیر سهرۆكی كۆمهڵی دادگهریی كوردستان، پێشوازیی كرد
له كارگێڕانی دەزگای خێرخوازیی بەخشین و، بە ناوی خۆی و سەرکردایەتیی کۆمەڵی دادگەریی
كوردستانەوە سوپاس و دەستخۆشیی لێ كردن لەبەر ئەو خزمەتانەی کە لە ماوەی (١٦) شازدە
ساڵ و (4) چوار مانگی كاركردنیدا، دەزگای خێرخوازیی بەخشین ڕۆڵی زۆری بینیوە، سەرەتا
لە ناو خەڵکی هەرێمی کوردستاندا بەهاوكاریی و بەدەمەوە هاتنی خەڵکی كارەساتبار و لێقەوماو
و بێ دەرەتان و نەخۆش و دەردەدار و هەژار و بێ باوك، پاشان لە دەرەوەی هەرێمیش، لە
بومەلەرزەکەی توركیا و، كوردانی مسوڵمانی ڕۆژئاوای كوردستان و، چەند وڵاتێکی ئەفریقیا.
بەڵام ئەوەی کە پشتی شێری پێ بڕاوە لە هیممەت و هەوڵی دەزگای بەخشین، بە پشتگیریی
و هاوکاریی مسوڵمانانی خێرخوازی هەرێمی کوردستان، بریتییە لە مسوڵمانانی کەرتی غەززە،
كە زۆرێكیان لە برسان مردن و لە تینوان خنکان.
هەروەها مامۆستا
عەلی باپیر گوتی: دەزگای خێرخوازیی بەخشین، بە هاوکاریی مسوڵمانانی خێرخواز و خەڵکی
خێرەومەندی هەرێمی کوردستان توانییان ئەو کارانە بکەن، بۆیە ئەمڕۆ بە چاکم زانی کە
دەستخۆشیی لەوان بکەم و لە پشت ئەوانیشەوە دەستخۆشیی لە هەموو ئەو خێرخوازانەی هەرێمی
کوردستان دەکەم و پێزانینمان بۆیان هەیە، پاداشتی لای خواشیان بە دڵنیایی زۆر زۆر
گەورەتر و چاکترە.
لە كۆتاییدا سەرۆكی
كۆمەڵ فەڵغانی ڕێزلێنانی پێشكەشی دەزگای خێرخوازیی بەخشین كرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە