14 کاتژمێر پێش ئێستا
106 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانی.. حاڵهتی سكچون و ڕشانهوه لهنێو منداڵاندا زیادیكردووه
پهیام
ڕاگەیاندن و پەیوەندییە گشتیەکانی بهڕێوهبهرایهتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگهیاندووه، مانگی ڕابردوو 16,379 منداڵ لە نەخۆشخانەی د.جەمال احمد ڕشید تایبەت منداڵان بینراون..
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 2025/9/30) لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێركاری لەشاری سلێمانی 16,379 منداڵی نەخۆش لەهەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 2,598 منداڵ داخڵ كراون.
بهڕێوهبهرایهتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگهیاندووه، لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی منداڵان 1,594 حاڵەتی سكچون و ڕشانەوە و ووشكبوونەوە و 185 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە، 485 منداڵ لەبەشی تیشك و دەمار و 155 منداڵ لەبەشی بەدخۆراكی و 169 منداڵ لەبەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك و 113 منداڵ لەبەشی هەرس و جگەر بینراون.
هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 17,411 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 478 سۆنەر و 125 ئیكۆ و 29 نازور ئەنجام دراوە و 485 تیشك گیراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە